سەردێڕ:

بە ئامانجی سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار ئەمریکا هەنگاوێک دەگرێتەبەر

PM:08:39:06/04/2023

3408 جار خوێندراوەتەوە

سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی بە ئامانجی سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار لە جیهاندا پڕۆژە یاسای "گەڕاندنەوەی پێوەری زێڕ"یان پێشنیازکردووە تا پەیوەندی نێوان بەهای دۆلار و زێر بگەڕێننەوە.


بەگوێرەی پرۆژە یاساکە، ئەو سێ ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمریکا داوایانکردووە پەیوەندی نێوان زێر و دۆلار بگەڕێننەوە کە بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا بتوانێت سەقامگیری بۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا بگەڕێنێتەوە.

پڕۆژە یاساکە بە "یاسای گێڕانەوەی پێوەری زێڕ" ناسراوە کە رەوانەی لیژنەی خزمەتگوزارییە داراییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکی دەکرێت.

ماڵپەڕی فەرمی کۆنگرێسی ئەمریکی ئاماژەی بەوەداوە، لە کاتی پەسەندکردن و تێپەڕاندنی پڕۆژەکە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی ئەو وڵاتە دەتوانن لە ماوەی ٢٤ مانگدا سەرجەم ئەو بڕە زێرەی هەیانە ئاشکرای بکەن.

دەشڵێت، ئامانج لە پڕۆژە یاساکە ئاسانکاریکردنە لە گێڕانەوەی سەقامگیری نرخی دۆلار و گێڕانەوەی پەیوەندی دۆلارە بە کێشی جێگیری زێڕەوە.

داڕێژەرانە یپڕۆژە یاساکە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، هەر بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە وەزارەتی گەنجینە و بانکی یەدەگی ئەمریکا دەتوانن تەواوی ئەو دۆلارەی هەیە بەدەستی بهێننەوە و بیگۆڕدرێتەوە بەزێر بەنرخێکی نوێ.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ١٩٨١ لەسەر دەمی ریچارد نیکسۆن سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا یاساکە بەشێوەیەکی کتی هەڵپەسێردرا ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو زنجیرە رێکارانەوە کە نیکسۆن لە سیاسەتی ئابوری ئەمریکادا گرتبوویەبەر.

ئەوکات، ریچارد نیکسۆن ئاماژەی بەوەدابوو، چوای چاکسازییەکان بەنیازە راستەوخۆ دۆلار بەگوێرەی یاسای بریتون وودز بەکاربهێنێت، بەڵام سەرجەم رێکارە چاکسازییەکانی شکستیانهێنا.

لە ساڵی ١٩٧٣دا سیستمی بریتون وودز گۆڕدرا بە بەکارهێنانی دراوی کاغەز کە تائێستاش کاری پێدەکرێت.

لە ئێستادا بەهۆی بەرزکردنەوەی رێژەی سود لە بانکەکانی ئەمریکادا ژمارەیەک بانک لەو وڵاتە توشی داڕمان هاتوون و هەڵاوسان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.













گەلەری