سەردێڕ:

نرخی زێڕ دووبارە دابەزییەوە

AM:10:32:09/09/2021

49648 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا دووبارە دابەزییەوە، لە کاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و بۆ ئەمڕۆ نرخەکەی نۆ دۆلار دابەزیوە و بە هەزار و ٧٩١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەوەش نۆ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.


یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٥٦ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٥٦٩ دۆلارە.

بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٧ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ھەفتەی رابردووش نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری