سەردێڕ:

هەلیکۆپتەرێکی ژاپۆنی بە ١٠ سەرنشینەوە کەوتە ناو دەریاوە و بێسەروشوێن بوون

PM:08:03:06/04/2023

2472 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتووەتە دەریاوە کە ١٠ سەرنشینی هەڵگرتبوو. دەشڵێت، "سەرجەم سەرنشینەکانی بێسەوروشوێن بوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە".


دەسەڵاتدارانی ژاپۆن رایانگەیاند، ئەمڕۆ هەلیکۆپتەرێکی سەربازی کە ١٠ سەرنشینی تێدابووە کەوتووەتە نێو دەریایەک لەنزیک میاکوجیما کە بەشێکە لە زنجیرەی دوورگەکانی ئۆکیناوا لە باشوری رۆژ ئاوای وڵات.

یاسو نوری مۆریشیتا فەرماندەی هێزەکانی بەرگری وشکانی لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەلیکۆپتەرەکە هێزەکانی "یو ئیتش ٦٠"ی گواستووەتەوە کە ناسراون بە "بلاک هوک".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی فڕینیدا لە ژێرچاودێری رادارەکاندا نەماوە ئەوەش دوای ئەوەی بنکەی هێزی زەمینی بەرگری خۆپارێزی میاکۆجیمای بەجێهێشتووە.

یاسو نوری مۆریشیتا باسی لەوەشکرد، فڕۆکەکە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی هەواڵگری ئاسمانیدا بەدەوری ئاوەکانی میاکۆجیمادا سووڕاوەتەوە.

هاوکات، لایخۆیەوە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، هەنگاوی لەپێشینەی حکومەت لەئێستادا ئەوەیە بتوانێت چارەنوسی ئەوکەسانە دیاریبکات کە لەنێو هەلیکۆپتەرەکەدا بوون.

کەشتیەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن و سوپای ژاپۆن کە شوێنی داروپەردووی فڕۆکەکەیان لە ئاوەکاندا دۆزیوەتەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی گەڕانن بەشوێن ئەو چوار کارمەندی هەلیکۆپتەرەکە و شەش سەرنشینی دیکە کە لەنێویدا بوون.













گەلەری