وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند، چوار کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێرانی لە وڵاتەکەی وەک کەسانی نەخوازراو ناساندووە و داوای لێکردوون لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سەید عەباس موسەوی باڵیۆزی ئێرانی لە باکوی پایتەخت بانگهێشتی وەزارەتهکە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەکەدا نیگهرانی لە رێکارەکانی ئەم دواییەی
ئێران لە بەرامبەر ئازەربایجان گەیەندراوەتە سەید عەباس موسەوی.
دەشڵێت، بە باڵیۆزی ئێران راگەیەندراوە، چوار کارمەندی باڵیۆزخانەی وڵاتهكهی
کەسانی نەخوازراون لهلای ئازهربایجان، ئەمەش بەهۆی چالاکییەکانیان کە لەگەڵ کاری
دیپلۆماتی یەک ناگرێتەوە.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا
لەو چوار کارمەندهی باڵیۆخانەی ئێران کراوە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئازەربایجان جێبهێڵن.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان
سەید عەباس موسەوی باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی بە مەبەستی گەیاندنی نیگەرانییەکانی
وڵاتەکەی بەرامبەر جوڵەی بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئێران بانگهێشتی وەزارەتەکە
کرد.