سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانى عێراق: دەستبەرى تەندروستى بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەین

PM:03:52:06/04/2023

2132 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، لە پێشینەى کارەکانیان گرنگیدانى زیاترە بە کەرتى تەندروستى و دابینکردنی دەستبەرى تەندروستییە بۆ هاوڵاتییان.


محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەحمەد زویتین، نوێنەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاماژەى بەوەکرد، لە بەرنامەیاندا هەیە دەستبەرى تەندروستى بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق باسى لەوەکردووە، بودجەى کەرتى تەندروستیان زیادکردووە و بەپێى پلانێکیش هەوڵى بەرەوپێشچوونى تەندروستى دەدەن.

نوێنەرى رێکخراوى تەندروستیش وتوویەتى، رێکخراوەکە لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى عێراق پلانێکى حەوت ساڵیان گەڵاڵە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پلانەکەدا دەستبەرى تەواو بۆ هاوڵاتیانى عێراق لە کەرتى تەندروستى حکومى دابینکراوە.













گەلەری