وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق رایگەیاند لەپێناو کەمکردنەوەی نرخی گۆشت لەبازاڕ و سەقامگیری لە نرخەکەیدا دوو هەنگاو دەگرنەبەر ئەویش بە کارئاسانی گواستنەوەی ئاژەڵ لە نێوان پارێزگاکان و هەرێم و لە رێگەی هاوردەکردنی گۆشتی سوور لە وڵاتانی جیهانەوە و وتیشی، "پێشینە دەدرێتە جوتیاران بۆ کاروباری کشتوکاڵی ".
مەهدی سەهر بریکاری وەزارەتی کەشتوکاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەتەکەیان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی نرخی بەرزی گۆشتی سوور لەبازاڕەکاندا دوو هەنگاو دەگرێتەبەر کە ئەوانیش بریتین لە ئاسانکردنی گواستنەوەی مەڕ و مانگا لەنێوان پارێزگاکان و هەرێمی کوردستاندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کار
ئاسانی دەکەن بۆ هاوردەکردنی گۆشت لەسەرتاسەری جیهاندا جگە لەو وڵاتانەی قەدەغەکراوە
هاوردەیان لێوە بکرێت، ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیای ئەوەی دا کە ئەم هەنگاوانە لەماوەی
داهاتوودا دەبنە هۆی دابەزاندنی نرخی گۆشت
لەبازاڕەکاندا.
مەهدی سەهر جەختی لەوەشکردەوە،
نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان و بازاڕەکاندا لەئاستێکی جێگیردایە
و وەزارەتی کشتوکاڵ چاودێری نرخەکانی بازاڕ دەکات بۆئەوەی رێگری بکات لە بەرزبوونەوەی
نرخی هەر بەرهەمێکی کشتوکاڵی لەبازاڕەکاندا.
باسی لەوەشکرد، لەئەگەری کەمی
بەرهەمێک دەرگای هاوردەکردن بەڕووی بەرهەمی دەرەکیدا دەکەنەوە و ئەگەر رێژەی بەرهەمی
ناوخۆییش بەزتبێتەوە ئەوا دەرگای خاڵە سنورییەکان دادەخەن.
وتیشی، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی
وەزیران وەزارەتی کشتوکاڵیان راسپاردووە قەرز بە جوتیاران بدەن بۆئەوەی بتوانن تەکنەلۆجیای
نوێی ئاودێرانی مۆدێرن بکڕن و جوتیاران دەتوانن لەماوەی پێنج ساڵدا قەرزەکان بدەنەوە
بەبێ چوونە سەری هیچ زیادەیەک و بەم نزیکانە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کارا دەکرێت.