PM:01:04:06/04/2023
4808 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق رەزامەندى دەربڕیووە بۆ زیادکردنی موچەی خانەنشینان.
عەلا محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی خانەنشینی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی پاکێجی ڕێکارەکانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستەکەیان دەستیکرد بە پێکهێنانی چەند تیمێک بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگێکدا مامەڵەی خانەنشینان ئامادەبکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
مامەڵەکە بەباشی ئامادەکراوە و سەرجەم ڕێکارە پێویستەکانیش گیراوەتەبەر، هەربۆیە ئەو
ڕێکارانە دەنگدانەوەیەکی بەرفراوان و پێشوازییەکی بەرفراوانی لەلایەن خانەنشینەکانەوە
دروستکردووە.
وتیشی، حکومەت و
دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی عێراق بڕیاریان داوە موچەی خانەنشینی زیاد بکەن و باری
گوزەرانی خانەنشینان باشتر بکەن.