سەردێڕ:

نرخی دۆلار نزمبووەوە

AM:10:21:06/04/2023

7036 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینارە و بەراورد بە رۆژی رابردوو لە هەمان کات نرخەکەی ٥٠٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ دوێنێ بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

لە رۆژی رابردوو نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەردەوام کار لەسەر کەیسی دۆلار دەکات و لە دوو هەفتەی داهاتوو نرخی ئەو دراوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

لەسەر ئاستی جیهانی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە نزمترین بەهای دوو مانگی رابردووی نزیکبووەتەوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی پێشبینی ئەوە کرا کە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا چیدیکە رێژەی سوودی بانکەکان زیادنەکات.













گەلەری