سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی ئێران چەند ناوچەیەکی دەڤەری باڵەکایەتی و سنوری ناحیەی سیدەکانیان تۆپباران کرد.
چاوگێک لە ناحیەی سیدەکانەوە بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە تۆپ بە چڕی گوندی تەلان و کوێستانەکانی بەربزین و بن رەشکینیان تۆپباران کرد.
باسی لەوەشکرد،
ئەو ناوچانەی بۆردومانکراون پێشمەرگەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی تێدا جێگیرن.
ئەو چاوگە راشیگەیاند،
تا ئێستا زەر و زیانەکانی ئەو تۆپبارانە نەزانراوە، بەڵام تۆبارانەکە ترس و دڵەڕاوکێی
لەلای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
تا ئێستا ناوەناوە بۆردومانەکە بەردەوامە
و هەروەها فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.