سەردێڕ:

ڕوونکردنەوەى پۆلیس لەسەر کوشتنى ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەى لەیەکێک لە ئۆتێلەکانى هەولێر

AM:09:01:09/09/2021

18384 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر راگەیەندراوێکى لەبارەى کوشتنى ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەى لە یەکێک لە ئۆتێلەکانى شارى هەولێر، بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەمشەو کاتژمێر (١١)، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی (٦٠)م لەنێو هوتێل (اربیل گراند) ڕوویدا".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دەستبەجێ تیمێکی پۆلیسی فریاکەوتن سەر بە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی ڕووداو ئامادەبوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، دواتر دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (ل.ئ.م) لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی (ک. م. ح.) بە گوللـە کوژراوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، پۆلیسی فریاکەوتن توانیان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکەن و ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن کرا بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک بخەن و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ ئەنجامدانی ڕێرەوی یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبار.

پێشتر هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "لە هۆتێلێکی شاری هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، کە دانیشتووی شاری سلێمانین".

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تاوانەکەی پێئەنجام دراوە.













گەلەری