سەردێڕ:

عێراق؛ پێشنیازى دواخستنى ساڵى نوێى خوێندن دەکرێت

AM:08:42:09/09/2021

10628 جار خوێندراوەتەوە

دوو لیژنەى پەرلەمانى عێراق پێشنیازیان کرد کە دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن بۆ دواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ١٠ى تشرینى یەکەم، دوابخرێت.


رەعد مەکسوسى، ئەندامى لیژنەى پەروەردە لە پەرلەمانى عێراق لەلێدوانێکى بۆ رۆژنامەى سەباحى فەرمى رایگەیاند "هەریەک لە لیژنەى پەروەردە و تەندروستى لە پەرلەمانى عێراق پێشنیازیان کردووە دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن بۆ دواى هەڵبژاردنى ١٠ى تشرینى یەکەم، دوابخرێت".

وتیشى "لیژنەى باڵاى تەندروستى نیشتیمانى لەسەر دەستە فێرکارییەکان لە زانکۆ حکومیى و ئەهلییەکان کردوویەتى بە مەرج کە مامۆستا و خوێندکارەکان ناسنامەى وەرگرتنى ڤاکسینیان هەبێت".

ئاماژەى بەوەش کرد "چاوەڕوان دەکرێت خوێندنى ساڵى نوێ (٢٠٢١-٢٠٢٢) لەدواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکەى ١٠ى تشرینى یەکەم دەستپێبکات".

وتیشى "وادەى دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن لە دواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە دیارى دەکرێت".













گەلەری