سەردێڕ:

ئێران هێرشی درۆنێکی لە نزیک وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی پوچەڵ کردەوە

AM:10:57:05/04/2023

3820 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوەندی وەزارەتی بەرگری ئێران لە پارێزگای ئەسفەهان نزیکبووەتەوە و لە رێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکێندراوە و وەزارەتەکەش دەڵێت، "تەنها زیانی ماددی سادەی هەبووە."


ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوان هەوڵی دەدا لە ناوەندی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەهان نزیکبێتەوە، بەڵام لەرێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکێنرا.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە رێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە و ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تێکشکێنراوە و هیچ زیانێکی نەبووە.

لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگری ئێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هێرشی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە شکستی پێهێنراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەگەیاندووە، تەنها چەند زیانێکی بە بنمیچی یەکێک لە باڵەخەناکەنی وەزارەتەکە گەیاندووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە مانگی رابردوو بنکەیەکی سەربازی دیکە لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران رووبەڕووی هێرشی درۆن بووەوە و لەو کاتەدا ئێران وڵاتی ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد.جێگای ئاماژەیە، ناکۆکییەکی درێژخایەن لە نێوان هەریەکە لە کۆماری ئێران و ئیسرائیلدا هەیە.













گەلەری