وابڕیارە ئەم شەو لەسەر چەند دۆسییەک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دادگای بکرێت و ئەو پارێزەرەی بەرگری لێدەکات عێراقییە.
ئالینا حبەی پارێزەر لە ٢٥ی ئاداری ساڵی ١٩٨٤ لە ویلایەتی نیوجێرسی لە دایک و باوکێکی عێراقی لە دایکبووە و باوکی پزیشکێکی بەناوبانگی هەناوییە "گەدە و ڕیخۆڵە" بە ناوی سەعد حەبا و هەڵگری لیستی درێژترین دەستکەوتەکان و توێژینەوەی پزیشکییە.
دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩،
دەبێتە ئەندامی یانەی گۆڵفەکەی ترەمپ لە شاری بێدمینستەر دەچێتە ناو جیهانی ترەمپەوە.
لە دادگاییەکەی ئەمشەودا
٣٤ تۆمەت روبەڕووی دۆناڵد ترەمپ دەکرێتەوە و پارێزەرەکەشی بە هەموو بەڵگە یاساییەکانی
بەرگری لە سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی دەکات و ئەمڕۆش باسی لەوەکردووە کە دۆخی دەروونی
ترەمپ زۆر باش و جێگیرە.
دۆناڵد جۆن تڕەمپ چوارەم کوڕی خانەوادەکەیەتی و فرێد تڕەمپی باوکی یەکێک لە بازرگان و
ملیاردێرەکانی ئەمریکایە و لە ١٤ی ٦ی ١٩٤٦ لە دایک بووە. ٤٥ەمین سەرۆکی ئەمریکایە و لەساڵی ٢٠١٧ تا ساڵی
٢٠٢٠ لەو پۆستەدا مایەوە و سەر بە پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکایە و لەماوەی سەرۆکایەتیدا
چەندین کاری ئەنجامدا کە بەلای جیهانەوە ئەستەم بوو وەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای
باکور و گۆڕینی پایتەختی ئیسڕائیل لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم و راگەیاندنی پەیماننامەی
ئەبراهام کە رێکەوتنێکی ئاشتی بوو لە نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی.