سەردێڕ:

دۆناڵد تڕەمپ دەستگیرکرا

PM:08:47:04/04/2023

15500 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی بردنە بەردەم دادگای نیۆیۆرک، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا. تڕەمپ دەڵێت، "هەرگیز ناتوانم باوەڕ بەوەبکەم ئەم جۆرە کارە لە ئەمریکا روودەدات".


لە ماوەی رابردوودا داواکاری گشتی ویلایەتی نیویۆرک دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکای بە بێدەنگکردنی ئەکتەرێکی پۆرن پێش چەند رۆژێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ تۆمەتبار کرد.

پارێزەرەکەی ترەمپ دەڵێت، "لەوانەیە دۆناڵد تڕەمپ لە دوای ئەنجامدانی چەند رێکارێک لە دادگا وتەی بۆ میدیاکان هەبێت و لە ئێستادا دەستگیرکراوە."

لە ساتی دەستگیرکردنی دۆناڵد تڕەمپ بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، "باوەڕ ناکەم شتێکی ئاوا لە ئەمریکادا روودەدات، بەڵام عیسای مەسیحیش رووبەڕووی ستەم بووەتەوە."
ئاماژەی بەوەشدا
، پارێزگاریکردن لە خۆی لە دادگا، نابێتە پێشەنگی کارەکانی و چەندین کاری دیکەی هەیە تاوەکو سەرقاڵی بێت.
 کاتێک بۆ یەکەمین جار کەسێک لە ئەمریکا تۆمەتبار دەکرێت چەند رێکارێک بەرامبەری ئەنجام دەدرێت وەک وێنەگرتن و وەرگرتنی پەنجەمۆر، بەڵام دۆناڵد تڕەمپ وێنەی نەگیرا بەوپێیەی کەسێکی ناودارە لە ئەمریکا و جیهان و بە مەبەستی خوێندنەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراوە دۆناڵد تڕەمپ رەوانەی دادگای مانهاتن دەکرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە کاتی دادگایی کردنی لە بەردەم دادوەردا دۆناڵد تڕەمپ کەلەپچە ناکرێت، چونکە ئەو کەسایەتییەکی دیار و کاریگەرە.

لەو بارەیەوە کۆشکی سپی رایگەیاند، دادگایی کردنی تڕەمپ نابێتە ئاستەنگ بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و خۆیان ئامادەکردووە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا لە ئەگەری خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە.

هاوکات، دۆناڵد تڕەمپ جونیەر کوڕی دۆناڵد تڕەمپ لە هەژماری ئینستاگرامی تایبەتی خۆی وێنەی ئاڵای ئەمریکای بە هەڵگەراوەیی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "دەستگیکردنی باوکم دەستپێکی خلیساکەنە بەرەو هەڵدێرێکی سەخت."

دۆناڵد جۆن تڕەمپ چوارەم کوڕی خانەوادەکەیەتی و فرێد تڕەمپی باوکی یەکێک لە بازرگان و ملیاردێرەکانی ئەمریکایە و لە ١٤ی ٦ی ١٩٤٦ لە دایک بووە. ٤٥ەمین سەرۆکی ئەمریکایە و لەساڵی ٢٠١٧ تا ساڵی ٢٠٢٠ لەو پۆستەدا مایەوە و سەر بە پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکایە و لەماوەی سەرۆکایەتیدا چەندین کاری ئەنجامدا کە بەلای جیهانەوە ئەستەم بوو وەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور و گۆڕینی پایتەختی ئیسڕائیل لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم و راگەیاندنی پەیماننامەی ئەبراهام کە رێکەوتنێکی ئاشتی بوو لە نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی.




 


 


 



 













گەلەری