بریکارى وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆچى دوایى کرد.
مستەفا سەلیم، بریکارى وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان و باژێروانى پێشووى مەکۆى بزوتنەوەى گۆڕان لە رانیە لەدواى توشبوونى بە کۆرۆنا کۆچى دوایى کرد.
چاوگێکى تایبەت بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەى
ئەنوەر شێخە لەشارى سلێمانى، مستەفا سەلیم کۆچى دوایى کرد".
مستەفا سەلیم لەدایکبووى ساڵى ١٩٦٢-ەو بەشى مێژوى کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکانى
لە زانکۆى کۆیە تەواو کردووە و لەساڵانى ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٩ قایمقامى قەزاى رانیە بووە و
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانى بزوتنەوەى گۆڕان و لەسەر پشکى گۆڕان، لە کابینەى نۆیەم
بریکارى وەزارەتى ناوخۆ بووە.