سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبوەوە

PM:07:29:04/04/2023

53872 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار ٢٥٠ دینار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، بڕی ١٨٤ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و ڕێژەی خستنەرووی بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزاند.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ راوێژکارێکی سیاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە دوای جەژنی رەمەزانەوە هەنگاو بە هەنگاو دۆلار لە نرخی فەرمی نزیک دەبێتەوە.













گەلەری