AM:12:01:09/09/2021
15704 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ژنێک لەلایەن پیاوەکەیەوە کوژرا، کە هەردووکیان دانیشتووی شاری سلێمانین، دەشڵێت، دواتر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو لە هۆتێلێکی شاری هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، دەشڵێت، ژن و مێردەکە دانیشتووی شاری سلێمانین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە
بووە و تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تاوانەکەی پێئەنجام دراوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەو ژنەی کوژراوە تەمەنی ٣١ ساڵە و
پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە.