بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، خستنەڕووی دۆلاری دابەزاند و کەمتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ١٨٤ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار و ٢٩٢ دۆلاری خستووەتەڕوو، بەوەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق خستنەڕووی دۆلاری کەمکردووەتەوە.
هاوکات لەو بڕەی
خراوەتەڕوو ١٦٢ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار و ٢٩٢ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢٢ ملیۆن دۆلاریشی
بەشێوەی نەختینەی فرۆشتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
لە ماوەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندبوو، کێشەی خستنەڕووی دۆلاری رۆژانە
نەماوە و رۆژانە هەرچەندێکیان بوێت دەتوانن بیفرۆشن و بەربەستیان نییە.