سەردێڕ:

لەم شارەى هەرێم؛ لەسەر دزینی مانگا دوو کەس دەستگیرکران

PM:11:26:08/09/2021

8432 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن هێزەکانیانەوە دوو کەس لەناحییەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەتۆمەتی دزینی ماڵات لەجۆری (مانگا) دەستگیرکراون.


لەراگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی باسی لەوەکردووە، لەلایەن هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتییەکەیانەوە توانراوە دوو کەس بەناوەکانی (ک، ع، ت) (ھ، ع، ت) دانیشتوی ناحیەی سەنگاو دەستگیر بکەن، بەتۆمەتی دزینی ماڵات لەجۆری (مانگا).

ئاسایشی سلێمانی لەراگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ئەوەی چەند کەسێک سکاڵایان تۆمارکردووە، هێزەکانیان هەستاون بەدەستگیرکردنی ئەو کەسانە.

هاوکات، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و بەپێی تایبەتمەندی رادەستی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ کراون.













گەلەری