سەردێڕ:

ئەمریکا: کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پلەسەوە ژیرانە نییە

PM:10:56:03/04/2023

2572 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی ئەمریکا لەبارەی بڕیاری کەمکردنەوەی لەناکاوی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتەوە لەلایەن رێکخراوی ئۆپیک پلەسەوە رایگەیاند، بڕیارەکە ژیرانە نییە.


بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تۆڕی CNBC ئەمریکی لەراگەیەنراوەکەدا وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ئەمریکا دەربارەی بڕیاری کتوپڕی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک پلەسەوە ئاماژەی بەوەکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی بازاڕ بڕیاری کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەم کاتەدا بڕیارێکی ناژیرانەیە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە هات ژمارەیەک لە گەورە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لەجیهاندا بەشێوەیەکی لەناکاو بڕیاری کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوتیاندا و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەرو ٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی ٥٪ بەرزبووەوە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، هەریەکە لە عێراق و سعودیە و چەند وڵاتێکی دیکەی کەنداو رایانگەیاند بڕی بەرهەمهێنانیان بەڕێژەی زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم کردووەتەوە.













گەلەری