سەردێڕ:

ژمارەى ئاوارە و پەنابەرانى هەرێمى کوردستان راگەیەندرا

PM:11:16:08/09/2021

6040 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎ سەربە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.


ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎ سەربە وەزارەتی ناوخۆ لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە "لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان ٩٢٦ هەزار و ١٨ ئاوارە و پەنابەر هەیە".

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیە ٦٦٤ هەزار و ٢٣٧ ئاوارەی ناوخۆن، ٢٤١ هەزار و ٩٣٧ پەنابەری سوورین، هەشت هەزار و ٤٩٧ پەنابەری توركین، ١٠ هەزار و ٥٤٨ پەنابەری ئێرانین، ٧٣٦ پەنابەری فەلەستینین لەگەڵ ٨١ پەنابەری جۆراوجۆر.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەش، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەكان لە هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین.

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، تەنیا ٪٣٠ـی لەوانە لە ناو كەمپەكان دەژین كە ژمارەیان ٣٦ كەمپە، هەروەها ٧٠٪یان لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ٤١٥ ئاوارە و پەنابەر لە پارێزگای هەولێر دەژین، ٤٠٪ـی لە پارێزگای دهۆك، ١٩٪یشیان لە پارێزگای سلێمانین.

لەدوای سەرهەڵدانی گرووپی چەکداری داعش لەهەریەکە لە عێراق و سوریا، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییانی سوریا و عێراق ئاوارەبوون و بەشێکی زۆریشییان، روویان لە هەرێمی کوردستان کرد.













گەلەری