لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ کەمێک بەرزبووەوە.
هاوکات بەراورد
بە چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بە رێژەی بەرچاو دابەزیوە و لە ژێر ١٥٠ هەزارەوە
مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەر ئەمڕۆ بانکی
ناوەندی عێراق بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٢١٢ دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕە ١٨١
ملیۆن و ٦٦٠ هەزار و ٢١٢ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٣٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریشی بە
شێوەی نەختینە خستوەتەروو.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
لە هەفتەی رابردووە و دۆلار بەردەوام دادەبەزێت و لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا نزیکەی
١٠ هەزار دیناری لە بەهاکەی لەدەستداوە و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقیش لە ماوەی
رابردوودا رایگەیاند، دۆلار لە بازاڕی دراودا لەگەڵ نرخی فەرمی بانکی ناوەندی هاوتەریب
دەکەنەوە.