سەردێڕ:

هۆشدارییەک لە سەرۆکى ئەمەریکاوە لەبارەى مەترسییەکانى گۆڕانى کەشوهەواوە

PM:10:53:08/09/2021

4336 جار خوێندراوەتەوە

لە میانەی سەردانیدا بۆ ناوچەی زیانلێکەوتوەکانی زریانی ئایدا لە نیویۆرک، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەو زریانانەی بەمدواییانە ڕویان لە ئەمریکا کردووە بەرهەمی گۆڕانن لە کەشوهەوادا و هەڕەشەی جدین بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی.


جۆ بایدن کە بە یاوەری کۆمەڵێک بەرپرس سەردانی ناوچە زیانلێکەوتوەکانی کرد ڕاشیگەیاند، ئەوەی دەیڵێن ڕاستیە و زیادەڕەوەی تێدا نییە. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کارەساتەکانی کەشوهەوا زۆر زیاتر دەبن لەوەی هەر کەسێک پێشبینی بکات.

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەى بەوەشدا، بڕی یەک ترلیۆن دۆلار تەرخان دەکەن بە مەبەستی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری ناوچە زیانلێکەوتووەکان و دروستکردنەوەی پردەکان و ڕێگاکان کە بەهۆی زریانەکەوە وێرانبوون.

بەهۆی زریانی ئایداوە لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکا نزیکەی ٦٠ کەس گیانیانلەدەستدا و سەدان هەزار کەسیش زیانی ماددیان بەرکەوتوە.













گەلەری