سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:10:27:03/04/2023

57988 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتا جیهانییەکانی بازاڕی زێر بەهای زێڕ دابەزیوە ئۆنسەیەک بە هەزار و ٩٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە هەرێمیش بەراورد بە ٢٤ کاتژمێر پێش ئێستا هەر مسقاڵێک نزیکەی ١٠ هەزار دینار دابەزیوە.


بەپێی مامەڵەکانی ئەمڕۆ یەک گرام زێڕ بە ٦٣ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پیوەدەکرێت و هەر کیلۆگرامێکیش بە ٦٣ هەزار و دۆلار نۆ دۆلارە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا هاوشێوەی بازارەکانی جیهان دابەزی و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٢٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٨ ھەزار دینارە.

دابەزینی نرخی زێڕ لە هەرێم جگە لە بۆرسەی جیهانی پەیوەندی بە دابەزینی نرخی دۆلارەوە هەیە و بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلارەوە نرخی زێڕیش لە بازارەکانی هەرێم دابەزیوە.













گەلەری