بەڕێوەبەری خانهنشینى ههرێم رایگەیاند، موچەی (دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵا) نەبڕدراوە، بەڵکو ژمارەیەک لەو خانەنشینانە دۆسییەكانیان كەموكورتی تێدا بووە موچەكانیان راگیراوە تا ئەو كەموكورتییەی كە لە دۆسیهكانیاندا هەیە چاكی دەكەن.
حازم ئیسماعیل بهڕێوەبهرى خانهنشینى ههرێمى كوردستان رایگەیاند، یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ لە یاسای چاكسازیدا، دابەشكردنی موچەی خانەنشینی پلەباڵاكان گۆڕانكاری تێدا كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خانەنشینانەی كە دۆسییەكانیان هیچ
كەموكورتییەكی تێدا نییە و خزمەتی ١٥ ساڵیان تەواوكردووە، بەپێی یاساکە موچەكانیان
كەمكراوەتەوە.
وتووشییەتی، (دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا) كه ١٥ ساڵ خزمەت زیاتری
ههیه موچەكەی نەبڕاوە بەڵكو كەمكراوەتەوە، دەشڵێت، ژمارەیەک لەو خانەنشینانە دۆسییەكانیان
كەموكورتی تێدا بووە موچەكانیان راگیراوە تا ئەو كەموكورتییەی كە لە دۆسیهكانیاندا
هەیە چاكی دەكەن.
حازم ئیسماعیل باسی لەوەشکردووە، دوای چاككردنی ئەو كەموكورتیانە
ئەو موچانەی كە وەریان نەگرتووە و راگیراوە بۆیان دەگێڕدرێتەوە
راشیگەیاندووە، "موچەی كەس نابڕدرێت مەگەر خانەنشینێک
هیچ دۆسیەیەكی نەبێت و نەتوانێت بیسەلمێنێت كە بەمافی خۆی خانەنشین بووە."