سەردێڕ:

حکومەتى ئەم وڵاتە موچەى بەشێک لە پەنابەرانى بڕى

PM:10:03:08/09/2021

16032 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانى دانیمارک پلانى ئەوە دادەنێن کە سیاسەتى وڵاتەکەیان پەیوەست بە پەنابەران توند بکەن و بەنیازى ئەوەن موچەى چاودێرى کۆمەڵایەتى ئەو پەنابەرانە ببڕن کە تواناى کارکردنیان هەیە و کار ناکەن.


لەلێدوانێکیدا، میتە فریدریکسن سەرۆکوەزیرانی دانیمارک رایگەیاند، دەیانەوێت بەشێوازێکی نوێ مامەڵە لەگەڵ پەنابەراندا بکەن.

وتیشى "ئەو پەنابەرانەشى کە کارێکی بەردەوامییان نییە، حکومەت لەچەند رۆژێکی هەفتەدا کاریان بۆ دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی سوودمەند بن".

سەرۆکوەزیرانی دانیمارک روونیشیکردەوە، پاڵپشتی پەنابەران دەکات بۆ ئەوەی زیاتر تێکەڵی کۆمەڵگای دانیمارکی بن نەک بۆ بەدەستهێنانی پارە، بەڵکو بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگای دانیمارکی و تێکەڵبوونی پەنابەرانیش بە دانیمارک.













گەلەری