سەردێڕ:

نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بوو بە چەند؟

PM:05:29:02/04/2023

69916 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی؛ لەکاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار مامەڵەی پێوەکرا، دوای ئەوەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٩ هەزار دابەزی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەهای دۆلار بەرەو سەقامگیری دەڕوات و بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا هاوتەریبی نرخی فەرمی بانکی ناوەندی دەکەن.

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش وتی، "هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی نرخی دۆلار و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ بازاڕ بەردەوامە."

پێشتریش فالح داود جێگری پێشووی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەکردبوو، پێشبینی دەکرێت لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەهای دۆلار بگەڕێتەوە بۆ باری پێشووی خۆی و نرخەکەی لە بازاڕ و بانکەکان هاوتابێت.













گەلەری