سەردێڕ:

روسیا و عێراق ئەم جۆرە ڤیزایەیان لە نێوانیاندا هەڵگرت

PM:05:10:02/04/2023

3988 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، روسیا و عێراق رێککەوتنێکیان واژۆکردووە لەسەر هەڵگرتنی ڤیزا بۆ دبلۆماتکاران و ئەوانەی لە بوارە خزمەتگوزارییەکان و خاوەن ڤیزای تایبەتن.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەناو بارەگای وەزارەتی دەرەوە پڕۆژەی هەڵگرتنی پێدانی ڤیزا بە هەڵگرانی پاسپۆرتی دبلۆماسی و خزمەتگوزاری و خاوەن پاسپۆرتە تایبەتەکان لە نێوان روسیا و عێراق واژۆکرا.

ئاماژەی بەوەشدا، عەبدوڕەحمان حسێنی بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری کارگێڕی و هونەری و ئەلیبروس کۆتراشیف باڵیۆزی روسیا لە عێراق پرۆژەکەیان واژۆکردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەشکرد، واژۆکردنی رێککەوتنامەکە لە چوارچێوەی دیدگای وەزارەتی دەرەوە بووە بۆ بەهێزکردنی پاسپۆرتی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو عێراق و ئێرانیش رێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی ڤیزا بۆ ئەو گەشتیارانەی بە فڕۆکە لە ئێرانەوە سەردانی عێراق دەکەن و بە پێچەوانەشەوە.













گەلەری