حکومەتى هەرێم ئەو بەڵێنانەی بە خاوەن نانەوا و سەمونخانەکانى دابوو جێبەجێى نەکردووە.
بورهان سدیق کە خاوەنی نانەواخانەیە لە سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، تا ئێستا نرخى ئارد هەر بە هەمان ئەو نرخە دەکڕن کە پێشتر بەرزبوویەوە و بەهۆیەوە مانیان گرت.
دەشڵێت، ئەو بڕیارانەى بۆ کەمکردنەوەى کرێى کارەبا و باجەکانى
تر دراوە تەنیا زارەکییە و بەشێوەى کردارى نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
لای خۆشییەوە، سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی سلێمانی
بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئێمە هیچ بڕیارێکمان بۆ نەهاتووە لەسەر کەمکردنەوەی باجەکان."
نزیکەى مانگێکە نانەواخانەکان لە هەرێمى کوردستان کیشەى
باج و گرانکردنى ئارد و نرخەکانى تریان هەیە و تائیستاش چارەسەر نەکراوە.
١ی مانگیش، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند،
وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و بازرگانی نرخی غاز کەمدەکەنەوە بۆ نانەواخانەکان
و وەزارەتی کارەباش ٢٠٪ نرخی کارەبای نانەواخانەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام هەفتەیەک تێپەڕیوە و تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.