سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزی

AM:10:57:02/04/2023

68112 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتا جیهانییەکانی بازاڕی زێر بەهای زێڕ دابەزیوە و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە و لە هەرێمیش نرخەکەی دابەزی.


هاوکات یەک گرام زێڕ بە ٦٣ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پیوەدەکرێت و هەر کیلۆگرامێکیش بە ٦٣ هەزار و دۆلار ٣١٩ دۆلارە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا هاوشێوەی بازارەکانی جیهان دابەزی و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٤٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٠ ھەزار دینارە.

دابەزینی نرخی زێڕ لە هەرێم پەیوەندی بە دابەزینی نرخی دۆلارەوە هەیە و بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلارەوە نرخی زێڕیش لە بازارەکانی هەرێم دابەزیوە. 












گەلەری