بەگوێرەی نوسراوێک وەزارەتی ناوخۆی عێراق ٣٧ هەزار کەس کە دەرچووی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیین لە چەند بەڕێوەبەرایەتیەکدا دادەمەزرێنێت.
بەپێی نوسراوێک کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردووەتەوە ٣٧ هەزار و ١٠٠ کەس بەشیوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری دامەزراندنەکە
ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەرچووی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیین و تەمەنیان
لەنێوان ١٨ بۆ ٢٢ ساڵدایە.
هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، ئەو کەسانەی
دادەمەزرێن لە بنکەکانی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و بەرگری و فریاکەوتن و چەند بەشێکی
دیکەی ئەمنی دادەنرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە
دامەزراندن لە هەرێم راگیراوە و چەندان جار حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەڵێنی بە
یەکەمی سەر ئاستی زانکۆکان داوە دایان بمەزرێنێت بەڵام تاوەکو ئێستاش بەڵێنەکەی
نەبردوووەتە سەر.
هاوکات بەشێکی زۆری مامۆستایانی کەرتی
پەروەردە مامۆستای گرێبەستن و چەندان جار بەڵێنی دامەزراندانیان پێدراوە بەڵام
تاوەکو ئێستاش بە گرێبەستی ماونەتەوە و ئەو مامۆستایانە باس لەوەدەکەن، لەگەڵ ئەوەی
ئەگەر ئەوان بایکۆت بکەن کەرتی پەروەردە لە هەرێم بە تەواوەتی رادەوەستێت بەڵام
حکومەت بێباکە لێیان و وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە.