ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی ئێران رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە شاری پارسیانی سەر بە پارێزگای هورمزگانی لە باشوری ئێران هه‌ژاند.
ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، چه‌قی بومەلەرزەکە شاری پارسیان بووە و قوڵاییەکەی ١١ کیلۆمەتر بووە و لە دوورگەی کیش لە کەنداوی به‌سڕه‌ش هه‌ستی پێكراوه.
میهرداد حه‌سه‌نزاده به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هورمزگان باسی لەوەکرد، تاوەکو ئێستا هیچ
زیانێکیان بەهۆی بومەلەرزەکەوە تۆمارنەکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، حەسەنەین
باسم محەمەد پسپۆڕ لە بەشی روانگەی بومەلەرزە لە دەستەی گشتی کەشناسی عێراق
ئاماژەی بەوەدا، روویدانی بومەلەرزە لە ئێران دەبێتە ھۆی چالاکبوونی درزی زەوی لە
پلێتی عەرەبی و لەوناوچانەی ھاوبەشە لە نێوان ئێران و عێراقدا چالاکدەبن.
لە ماوەی رابردووش‌دا، بەهۆی زنجیرە
بومەلەرزەیەکەوە لە سنوورەکانی تورکیا و سوریا هەزاران کەس گیانیانلەدەستدا و
هەزارانی دیکەش بریندار بوون.