سەردێڕ:

شەڕى ژن و مێردێک تەقەى تێکەوت

PM:07:58:08/09/2021

89048 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "بەهۆى کێشەیەکى خێزانى پێشمەرگەیەکى خانەنشین درایە بەر دەستڕێژى گولە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریى بۆ ئەنجام دەدرێت".


چۆمان مەحموود پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند "دوای درووستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان ژن و مێردێکدا، ژنەکە تەقە لەپیاوەکەی دەکات و برینداری دەکات و لەئێستاشدا، لەژێرچاودێری پزیشکدایە".

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەى بەوە کرد کە رووداوەکە سەر لەئێوارەی ئەمڕۆروویداوە و ئەو پیاوەى کە بریندار بووە پێشمەرگەى خانەنشینە.

وتیشى "بریندارەکە ناوی (ج، م) ەو پێشمەرگەی خانەنشینە، دوای درووستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان ئەو و ژنەکەیدا، ژنەکەی تەقەی لێدەکات و فیشەکێک بەر پشتی دەكەوێت و لەسنگیەوە دەردەچێت رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراوە.

لەئێستادا، ئەو کەسە لە ژێر نەشتەرگەریدایە و برای پێشمەرگە خانەنشینەكەش بە ئێن ئارتی راگەیاند، "كە تاوەكو ئێستا خێزانەكەی دەستگیر نەكراوە سكالای یاسایشیان تۆمار نەكردوە".

تایبەت بەو پرسەش، ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە پۆلیسی هەولێرەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکە نەدرایەوە.














گەلەری