سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:05:18:01/04/2023

67600 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و ئەمەش بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی دوو هەزار دینار دابەزیووە.


ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ مامەڵەی پێوەکرا و لە کاتی داخستنیدا هەزار و ٧٥٠ دینار لە بەهاکەی دابەزی.

 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەهای دۆلار بەرەو سەقامگیری دەڕوات و بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا هاوتەریبی نرخی فەرمی بانکی ناوەندی دەکەن.

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش وتی، "هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی نرخی دۆلار و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ بازاڕ بەردەوامە."

پێشتریش فالح داود جێگری پێشووی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، پێشبینی دەکرێت لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەهای دۆلار بگەڕیتەوە بۆ باری پێشووی خۆی و نرخەکەی لە بازاڕ و بانکەکان هاوتابێت.


 


 













گەلەری