سەردێڕ:

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەقاچاخ بردنی دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات

PM:01:36:01/04/2023

8024 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، بەهۆی رێوشوێنە توندەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی بەقاچاخبردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە وەستاوە.


مەزهەر محەمد ساڵح راوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراوە یاساییەکان لە دوای رێکارەکانی حکومەت توانیان ئەو دزەکردنە بە دراوی بیانی و بە تایبەتی دۆلار رابگرن.

وتیشی، پاراستنی سامانی دارایی وڵات، بە تایبەتی بردنە دەرەوەی نایاسایی دراوی بیانی و بەفیڕۆدانی یەکێکە لەو پرسانەی کە ناتوانرێت لە هیچ بارودۆخێکدا قبوڵ بکرێت و پێویستە حکومەت بە توندی رووبەڕووی ببێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەهۆی بەقاچاغ بردنی دۆلار وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر بانکی ناوەندی عێراقدا سەپاند و ناردنی دۆلاری بۆ عێراق کەمکردەوە.














گەلەری