گەرمیان حەمەی پور پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دانیشتووانی ناوچەی گەرمیان هەستیان بە روودانی بومەلەرزەیەک کردووە.
هاوکات، پەیمانگای بومەلەرزەزانی ئێران سەر بە زانکۆی
تاران رایگەیاند، بومەلەرزەکە بەگوڕی ٤.٥ پلە بەپێوەری رێکختەر و بەقوڵایی نۆ کیلۆمەتر
لە قەزای کفری روویداوە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی
ژێرزەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات،
بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.