سەردێڕ:

عێراق: رێژەی سوتانی غازی بەرهەمهێندراو دەگەیەنینە سفر

PM:05:06:31/03/2023

2472 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئابوری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ساڵانە بە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار بەهۆی سوتانی غازەوە زیان دەکەن. دەشڵێت، " پلانمان هەیە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا رێژەی سوتانەکە بگاتە سفر."


مەزهەر محەمەد، راوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، ئەو ١٢ ملیار دۆلارەی عێراق ساڵانەی بەهۆی سوتانی غازەوە لەدەستی دەدات تێچوویەکی گەورەیە بۆ سەرچاوە نەوتییەکان و سەرچاوە داراییەکانی وڵات.

ئاماژەی بەوەشدا، دوو چارەسەریان لەبەردەمدایە، یەکەمیان بەکارهێنانی ئەو غازەیە کە دەسوتێت تاوەکو بەفیڕۆ دەچێت و دووەمیش، راگرتنی هاوردەکردنە بۆ کارپێکردن و پێشخستنی وێستگەکانی کارەبا.

مەزهەر محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا رێژەی سووتان بەرێژەی لە ٪١٠٠ کەمدەبێتەوە و دەگاتە سفر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق رایگەیاند، رۆژانە لە چوارچێوەی دەرهێنانی٥٥٪ نەوت، عێراق بە بەهای پێنج ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت و وتیشی، بەهۆی ئەوەی سود لەو غازە وەرناگیرێت و بەفیڕۆ دەڕوات، عێراق بووەتە یەکێک لە پیسترین وڵاتانی جیهان.













گەلەری