بانکی ناوەندی رایگەیاند، خستنە بازاڕی دۆلار لەلایەن بانکەکەوە بەڕێژەی ٩.٧٢٪ پشکی فرۆشراوی دابەزاند و ١٩٥ ملیۆن دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ چواڕشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە پرۆسەی کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمەریکی بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٤٣٥ هەزار و ٣٦٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە،
بەمەش بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندی بەڕێژەی ٩.٧٢٪ بڕی خستنە بازاڕی دۆلاری دابەزاندووە، کە بڕی
٢١٦ ملیۆن و ٦٢٨ هەزار و ١٢٤ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
راگەیەنراوەکەی بانکی
ناوەندی ئاماژەی بەوەشداوە، نرخی یەک دۆلاری لەبنەڕەتدا بە هەزار و ٤٦٠ دینار
خستووەتە بازاڕاەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی
رابردوو بانکی ناوەندی عێراق چەند جارێک بڕی زیادەی دۆلاری فرۆشراوی بە ئامانجی جێگیرکردنی
نرخ خستووەتە بازاڕەوە.
كـ، ئـ