سەردێڕ:

شارەوانی سلێمانی رێگەنادات مزگەوتەکەی گوندی ئەڵمانی درووست بکرێت

PM:02:17:08/09/2021

10736 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانی سلێمانی رێگری دەکات لە درووستکردنی مزگەوتەکەی گوندی ئەڵمانی و دەڵێت، "ئەوەی ئیشی تێدا بکات دەستگیری دەکەین".


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شارەوانی سلێمانی رێگری دەکات لە درووستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی.
ئاماژەی بەوەشدا، شارەوانی لە رێگەی لیژنەیەکییانەوە ئاگادارییەکەیان گەیاندووەتە ئەو لیژنەیەی سەرپەرشتی درووستکردنی مزگەوتەکە دەکەن و ھەڕەشەیان کردووە لەوەی ھەرکەس کاری تێدا بکات دەستگیری دەکەن.
پێشتر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەدەستی خۆی نەخشەی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی کێشا و بڕیاریدا تێچوونی درووستکردنەکەی لە ئەستۆ بگرێت.
رووبەری مزگەوتەکە ٦٠٠ مەتر دوجایە، جگە لە باخچە و حەوشەی مزگەوتەکە. لە ئێستادا ٤٠ -٥٠٪ کارەکانی تەواوبووە و دەکەوێتە ناوەڕاستی گوندی ئەڵمانییەوە.
بەگوێرەی چاوگە ئاگادارەکە، بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگ مزگەوتەکە درووستبکرێت و دەرگاکەی بەڕووی نوێژخوێنانی گوندی ئەڵمانیدا بکرێتەوە.

کـ ، ئـ












گەلەری