سەردێڕ:

جارێکی تر سوپای پاسدارانی ئێران ھۆشداریدەداتە بەرپرسانی ھەرێم

PM:01:16:08/09/2021

14588 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە فەرماندەیەکی ھێزی وشکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران ھۆشداریدایە بەرپرسانی ھەرێم و پێداگری دەکات لەسەر دەرکردنی گروپ و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لە ھەرێم.


ماپەڕی روسیا تودەی بڵاوی کردەوە، محەمەد تەقی ئوسانلۆ فەرماندەی ھێزی وشکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران پێداگری کردووە لەسەر دەرکردنی گروپەچەکدار و لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەھەرێمی کوردستان. دەشڵێت، "دەبێت باکوری عێراق ئەو گروپە تیرۆرستانەی تێدانەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەمەمان چەندین جار بە بەرسانی ئەو ناوچەیە راگەیاندووە".
ئەو فەرماندەیەی ھێزی وشکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەو گروپە چەکدارانە ھەر رەفتارێکی ناژیرانە ئەنجامبدەن روبەڕوویاندەبینەوە، ئەگەر ھەرجموجوڵێک بکەن، ئەوا مافی خۆمانە مامەڵەیان لەگەڵدابکەین".
ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەندرۆژی رابردوودا سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی ھێزی وشکانی سوپای پاسدارانی ئێران ھۆشدارییداوە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی جموجوڵەکانی پارتە نەیارەکانی ئەو وڵاتە.
جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی "تا ئێستا چەندین جار ھەرێمی کوردستانمان لە جموجوڵەکانی ھەندێ لە گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەی سنووریی باکووری رۆژئاوای ئێران ئاگادار کردووەتەوە".
دەشڵێت، "چەندین ساڵە کە گرووپە چەکدارەکان و دژە شۆڕشەکان لە جوگرافیای ھەرێمی کوردستان ھەوڵ دەدەن بۆ شێواندنی ئاسایشی سنووری ئێران و ئازاردانی خەڵکی ئەم ناوچە سنووریانە و لەمبارەوە ھۆشداریی پێویستمان بە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقیش داوە".
فەرماندە محەممەد پاکپور داوایەکیشی ئاراستەی خەڵکی ھەرێمی کردووە، نزیکی بارەگاکانی ئەو حزبانە نەکەون: "وەڵامی کوشندە بە گروپە چەکدارییەکان دەدەینەوە و خەڵکی ئەو ناوچە سنوریانەی ھەرێمی کوردستان دەبێ نزیکی بنکەی تیرۆریستان نەکەون تاوەکو زیانیان بەر نەکەوێت".
بەرپرسە باڵاکەی سوپای پاسداران باسی لەوەشکرد، دەوڵەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان نابێت رێگە بەو گروپە چەکدارییانە بدەن بە دروستکردنی بنکە لە ھەرێم و ببنە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەرچەندە کەمتەرخەمی و بێ ئاگاییەک لەمبارەوە بە دژی پەیوەندی باشی دوو لایەن دەزانین.

کـ ، ئـ












گەلەری