وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، بڕیارە لە مانگی رەمەزاندا بۆ دووەم جار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران‌دا کۆببێتەوە.
ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لەگەڵحسین ئەمیر عەبدوڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامدا و رێککەوتن لە مانگی رەمەزاندا کۆببنەوە.
لە پەیوەدییە تەلەفونییەکەدا وەزیری دەرەوەی سعودیە و
هاوتا ئێرانییەکەی باسیان لە پرسە هاوبەشەکانی نیوان وڵاتەکەیان کردووە لە ژێر
رۆشنایی رێککەوتننامەکەی نێوانیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سعودییە و ئێران لە پەکینی پایتەختی
چین رێککەوتن تاوەکو جارێکی دیکە پەیوەندییە
پچڕاوەکانی نێوانیان گرێبدەنەوە و لە ماوەی دوو مانگدا باڵیۆزخانەکانیان بکەنەوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت سعودیه دووی كانوونی دووه‌می ٢٠١٦
به‌تۆمه‌تی تیرۆر ٤٧ كه‌سی له‌سێداره‌دا كه زانای ئایینی شیعه مه‌زهه‌بیان لە نێودا
بوو و دوای ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی ئێران به دوای یه‌كدا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر
سعودیه ده‌ربڕی، دواتر ئاگر به‌ردرایه باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له تاران و كۆنسوڵخانه‌ی
سعوودیه له مه‌شهه‌د.
ئەو دوو وڵاتە لە ماوەی رابردووش‌دا چەندان جار لە عێراق
کۆبوونەوە بە مەبەستی رێککەوتن و ئاماژەیان بەوەدا نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتن.