سەردێڕ:

مۆبایلە زیرەکەکان دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان

PM:01:10:08/09/2021

4780 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی روسی لەبارەی نەخۆشییە گوازراوەکان باسی لەوەکرد کە ژمارەیەکی زۆری میکرۆبی مەترسیدار لەسەر رووی دەرەوەی مۆبایلە زیرەکەکان هەن و دەکرێت ببنەهۆی توشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان.


لە هەواڵێكی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، پزیشکی نەخۆشییە گوازراوەکان "ناتالیا ئۆوتشینسکایا" ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی سورای بەریتانی دەرکەوتووە کە مۆبایلە زیرەکەکان ژینگەیەکی گونجاوی بەکتریا زیانبەخشەکانن.

ئەو پزیشکە وتیشی "لە توێژینەوەکەدا تاقیکردنەوە لەسەر ٣٠ مۆبایلی زیرەکی کەسانی ئاسایی کراوە، لە هەندێک حاڵەتەکاندا دەرکەوتووە مۆبایلە زیرەکەکان ١٨ هێندەی سوچی تەوالێتێکی رۆژئاوایی بەکتریایان هەڵگرتووە، ئەمەش دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست و کۆئەندامی هەرس و سییەکان و هەوکردنی جەستە."

ناتالیا ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ خۆپارستن لەو نەخۆشیانە، باشترە هەفتانە یان رۆژانە مۆبایلەکان بە گیراوە پاکژکەرەوەکانی دژە بەکتریاکان پاک بکرێنەوە، یان بە کلێنسی دژە بەکتریا خاوێن بکرێنەوە.













گەلەری