سەردێڕ:

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە زیندانیکی ئەندەنوسیا ٤١ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:12:33:08/09/2021

1884 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی زیندانەکانی ئەندەنوسیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە زیندانەکانی هەرێمی بانتن لەو وڵاتە ٤١ کەس گیانیانلەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی حکومەتی ئەندەنوسیا رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمرۆدا لە یەکێک لە زیندانەکانی هەرێمی باتن ئاگرێک کەوتووەتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامدا ٤١ کەس گیانیانلەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

لە ئێستادا، دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا دەستیان بەلێکۆڵینەوەکان کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و خستنەڕووی وردەکاری رووداوەکە.

كـ، ئـ













گەلەری