سەردێڕ:

پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن

AM:11:29:08/09/2021

7012 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە رۆژانی رابردووش پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن و گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.


لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر ٣٩ پلە و نزمترین پلەش ٢٣ پلە دەبێت، هاوکات، لە سلێمانی ٤٢ بە ٢٧، کەرکوک ٤٠ بە ٢٦، دهۆک ٣٩ بە ٢٣، هەڵەبجە ٤٠ بە ٢٤پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٨ پلە و نزمترین پلەش ٢٢ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٤١ بە ٢٦، کەرکوک ٣٩ بە ٢٥، دهۆک ٣٨ بە ٢٢، هەڵەبجە ٣٩ بە ٢٣ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بە گوێرەی پێشبینییەکان لە ئەمرۆوە تا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ئاسمانی هەرێم و عێراق ساماڵ دەبێت.

دەستەی کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوری وڵات دەست بە نزمبوونەوە دەکەن و کەمتر لە ٤٥ پلە تۆمار بکرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئاسمانی وڵات ساماڵدەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق کەمێک دادەبەزن. ئەوەش هاتووە،لە رۆژی هەینیدا، پلەکانی گەرما لە هەرێم و باشوری عێراق جێگیردەبن، بەڵام لە ناوەڕاستی وڵات کەمیک نزمدەبنەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق، لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو لە هەرێم و ناوەڕاستی عێراق پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن و لەباشوریش هاوشێوەی رۆژی هەینی دەبن.

لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووشدا پلەکانی گەرما لە هەرێم و ناوەڕاست و باشوری عێراق جێگیردەبن و هیچ گۆڕانکارییەک روونادات.

كـ، ئـ













گەلەری