سەردێڕ:

سەرۆکی فەرەنسا: عێراق بەردەوامە لە دروستکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان

AM:09:37:26/03/2023

1416 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق بەردەوامە لە دامەزراندن و دروستکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان کە هاوکارە بۆ بنیادنانی ژێرخانی ئابوری و کردنەوەی دەرگاکانی وەبەرهێنان و هاوبەشی.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، محمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەبارەی هەوڵی هەردوولا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان و بەردەوامی کارکردن و هاوبەشی ئابوری گفتووگۆیانکردووە.

هاوکات، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە، گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکان گرنگە و زیادبوونی ئاستی هەماهەنگی لە پێناو بنیادنانی هاوبەشی ئابوری هاوکار دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئالوگۆڕکردنی بەرژوەندی.

لە ماوەی رابردوو، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ فەرەنسا ئەو دوو وڵاتە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی واژۆکرد.













گەلەری