PM:11:20:25/03/2023
60384 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ یەکشممە موچەی مانگ شوباتی وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی و سامانە سروشتییەکان و گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەینێ یەکشممە رێکەوتی ٢٦ی ٣ فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی و سامانە سروشتییەکان و گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ موچەی مانگی شوباتی رابردوو وەردەگرن.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوو حکومەتی
ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند لە رۆژەکانی پشووی نەورۆز دابەشکردنی موچەی مانگی
شوباتی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.
پێشتریش، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی
ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، لە هەموو ٢٥ی مانگێکدا موچەی ئەو مانگە دابەشدەکرێت،
بەڵام تا ئێستا حکومەت نەیتوانیوە لەوادەی دیاریکراودا موچە دابەشبکات.