سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:10:46:08/09/2021

18856 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بە بەرزی مایەوە و یەک ئۆنسە زێر لە بۆرسەکانی جیھاندا بە ھەزار و ٧٩٥ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.


یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٧٢ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٧٣٢ دۆلارە.
بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٦ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٧ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، ھەفتەی رابردووش نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.












گەلەری