سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان

PM:01:40:24/03/2023

13152 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى گشتی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگاى ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ئێران "رۆژهەڵاتی کوردستان" رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەک باڵەخانە لە شارەکانی خۆی و سەلماس زیانیان بەرکەوتووە و ٨٢ کەسیش برینداربوون.


ئەمیر عەباس جەعفەری بەڕێوەبەرى گشتی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگاى ئازەربایجانی رۆژئاوا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە کە چەقەکەی شاری خۆی بووە، ژمارەیەک باڵەخانە لە شارەکانی خۆی و سەلماس زیانیان بەرکەوتووە.

وتیشی، بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ٨٢ کەس لە شارەکانی خۆی و سەلماس.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ٠٦:٤٦ خولەک بەکاتی ناوخۆی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا روویدا.

شاری خۆی کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای ئێران لە نزیک سنووری تورکیا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سەر بە شاری ورمێیە. لە ٢٨ی ١ی٢٠٢٣ بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە کە گوڕەکەی ٥.٨ پلە بوو بە پێوەری رێختەر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و ١٦٧ کەسیش بریندار بوون.













گەلەری