چاوگێک لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو کارتی ڤاکسین دابەشدەکرێت بەسەر ئەو کەسانەی ڤاکسینەکە وەردەگرن.
چاوگەکەی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئێن ئاڕ تی راشیگەیاند، هەموو رێکارەکانی کارتی ڤاکسین تەواو بووە کە سیستمێکی نوێیە و هاوڵاتیان دەتوانن بەهۆیەوە گەشتی دەرەوەی وڵاتی پێبکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
دەبێت هەموو مامۆستایانیش بچنە بنکەکانی کوتان خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن.
چاوگەکە باسی لەوەشکرد،
کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنایان بۆ مامۆستا نەکردووەتە ناچاری و هیوادارن مامۆستایان خۆیان
بچن ڤاکسینەکە وەربگرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە
وەزارەتى تەندروستى هەرێم بڕیارى ئەوەیداوە کە بۆ ماوەى هەفتەیەک، لە ٧ى ئەیلول هەتا
١٥ى ئەیلول سەرجەم سەنتەر و بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە پارێزگا و ئیدارە و ناوشار
و قەزا و ناحیەکان تایبەت بکرێت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایانی قوتابخانە و زانکۆ
و پەیمانگاکان بەمەبەستی تەواوکردنی سەرجەم مامۆستایان بە وەرگرتنی ڤاکسین پێش دەستپێکردنەوەی
پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی
کوردستان.