سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژرادن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدەدەرێت و حکومەتیش، پابەندە بە بەڵێنەکانی و تەواوی پێداویستییەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەش تەواوبووە.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت تەواوی پێداویستییەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئامادەکردووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشی لە تەواوی لایەنە سیاسییەکان
و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی کرد کە "هانی هاوڵاتییان بدەن کە بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا
بکەن."
بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی عێراق
بەڕێوەبچێت و پەرلەمانی عێراقیش ئاشکرایکردووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.
پێشتر، نەتەوەیەکگرتووەکان گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی
ئەڵمانی واژۆکرد بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکان و چاودێریکردنی ئامێرەکانی دەنگدان،
تاوەکو رێگری تەواوبکرێت لە کاری ساختەکاری.